پڕۆژەی ڕووناکی: گەیاندنی کارەبای 24 سەعاتی ⚡💡✨
داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ هەرێمی کوردستان
بینینی وردەکارییەکانوەزارەتی کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕووناکی توانیویەتی کارەبای 24 سەعاتی بگەیەنێتە نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی، کە دەکاتە زیاتر لە 50٪ـی کۆی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان. ئەم هەنگاوە هەڵەبجەی کردووەتە یەکەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە بە تەواوی کارەبای 24 سەعاتی پێ بگات.
ژمارەکان دەدوێن: پڕۆژەی ڕووناکی لە ئامارەکاندا
ژمارەی سوودمەندان
مۆلیدەی کوژاوە
کۆتایی پڕۆژە
کەمکردنەوەی CO2 (تۆن)
ئاماری هاوڵاتی و هاوبەشانی نێو پڕۆژەی ڕووناکی
هەولێر 🏛️
هاوڵاتی: 1,935,000 | هاوبەش: 504,000
سلێمانی ⛰️
هاوڵاتی: 1,345,000 | هاوبەش: 351,000
دهۆک 🏞️
هاوڵاتی: 351,000 | هاوبەش: 94,000
هەڵەبجە 🕊️
هاوڵاتی: 139,000 | هاوبەش: 38,000
کاریگەری پڕۆژەکە لەسەر ژینگە و ژمارەی مۆلیدە کوژاوەکان
کەمکردنەوەی CO2 ساڵانە (تۆن) 🌱🌍
ژمارەی مۆلیدە کوژاوەکان ⚙️
نرخ و سوودەکان 💰⬇️
حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر دووپاتی کردبووەوە کە هاوڵاتییان کەمترین پارەی کارەبایان دابوو لە پسوولەکانی مانگی شەشدا. ئەمەش بۆ نرخە نوێیەکانی کارەبا دەگەڕێتەوە کە بە مەبەستی پاراستنی خێزانە کەمدەرامەتەکان و هاندانی هاوڵاتییان بۆ بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی کارەبا دانراون. بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ـی هاوڵاتییان بڕە پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بە بەراورد بەو پارەیەی کە پێشتر دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە گازوایلەکان.
قۆناغەکانی پڕۆژەی ڕووناکی 📆📢
ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. ئامانجی سەرەکی گەیاندنی کارەبای 24 سەعاتییە بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026.
پەسەندکردنی پڕۆژەکە
ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پڕۆژەکەی دەرکرد. 🗳️👍
جێبەجێکردنی بەڵێنی سەرۆک بارزانی بۆ هەڵەبجە
لە سەر فەرمان و راسپاردەی سەرۆک بارزانی سەرۆکی حكوومەت بریاری دا هەلەبجە پێش هەمو پارێزگاکان ببێتە خاوەنی کارەبای 24 سەعاتی. ئەمڕۆ 28ی ئابی 2025، ئەم بەڵینە جێ بەجێ كرا.
تەواوبوونی پڕۆژە
پلان وایە تا کۆتایی ساڵی 2026، سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 سەعاتی پێ بگات و زیاتر لە 7,000 مۆلیدەی گازوایل کوژێنرێنەوە.
پرسیار و وەڵامەکان ❓💡
نەخێر، پڕۆژەی ڕووناکی کۆمپانیا نییە، بەڵکو پڕۆژەیەکی نیشتمانی حكوومەتی هەرێمی کوردستانە.
بەڵێ، پڕۆژەی ڕووناکی تەنانەت لەپێش پلانی داڕێژڕاوە لە دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی بۆ ناوەندی هەر چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
لەکۆتایی ساڵی 2026.
نرخی کارەبا لە پڕۆژەی ڕووناکی گونجاوە، بەتایبەتی بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت. نزیکەی 80٪ی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا پارەیەکی کەمتر دەدەن بەبەراورد بەو پارەیەی خەرخییان دەکرد بۆ کارەبا مۆلیدە و کارەبای نیشتیمانی.
- بڕی پسوولە و ڕێژەی بەکارهێنای کارەبا بۆ نیوەی هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
- کوردستان - 28,000 هەزار
- هەولێر - 29,000 هەزار
- سلێمانی - 16,000 هەزار
- دهۆک - 25,000 هەزار
لە پرۆژەی ڕووناکی، تەنیا پارەی ئەو کارەبایە دەدەیت کە بەکاریدەهێنیت، بۆیە لەئەنجامدا هەندێک ئەو هاوڵاتییانەی کارەباییەکی زۆر بەکاردەهێنن پارەیەکی زیاتریان بۆ دێتەوە. هەروەها هەندێک لەو پسوولانەی سۆشیاڵ میدیا کۆی قەرزی کۆنیش دەگرێتەوە نەوەک تەنیا بڕی بەکارهێنانی کارەبای مانگانە لە پڕۆژەی ڕووناکی.
نەخێر، پڕۆژەی ڕووناکی پریپەید نییە و پارەدان دوای بەکارهێنانە.
پاڵپشتی حکومی لەسێ مانگی یەکەمدا بە ئامانجی ئەوەیە هاوڵاتیان خۆیان بگونجێنن لەگەڵ سیستەمی نوێ کیلۆوات سەعات کە تییایدا هاوڵاتیان پارەی ئەو کارەبایە دەدەن کە بەکاریدەهێنن.
نەخێر، نرخەکان لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هەموو هاوڵاتیان جێگیرە و دیاریکراوە، بەڵام لە سێ مانگی یەکەمدا هاوبەشانی ماڵان پاڵپشتی حکومی بە ڕێژەی 50٪ لە مانگی یەکەم و 25٪ لە مانگی دووەم و 15٪ لە مانگی سێیەم وەردەگرن. بۆیە ئاساییە لە سێ مانگی یەکەمدا پسوولەی هاوڵاتیان لەو سێ مانگەدا کەمتربێت لە مانگەکانی دواتر.
نەخێر، کارەبای دابینکراو لە پڕۆژەی ڕووناکی لە بڕی ئەو کارەبایە دێت کە هەناردە دەکرا.
حكوومەتی هەرێمی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی هاوڵاتیان، لەئێستادا لە پلانی نییە هیچ هەنگاوێک بنێت دەربارەی بابەتی قەرزەکانی پێش پڕۆژەی ڕووناکی.
حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی کارەباوە ڕێنمایی نوێی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بڵاوکردۆتەوە کە تییایدا سەرپێچیکار دەکرێت تاوەکو 4 ملیۆن دینار پێبژاردن. لەکاتی دووبارەکردنەوە ئەمە دەبێتە هۆی پێبژاردنی زیاتر و تەنانەت دادگایی و بڕینی کارەبا.
لەڕێگەی ژمێرکاری وەزارەتی کارەباوە یاخود لە بەڕێوەبەرایەتی فرۆشیاری ووزە، هەروەها لە داهاتوویەکی زوودا هاوڵاتیان دەتوانن بەدیجیتاڵی پارەبدەن.
نەخێر، دابینکردن و بەستانی پێوەری زیرەکی کارەبا بەخۆڕاییە و حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی دەگرێت. هاوڵاتیان پێویست ناکات هیچ پارەیەک بدەن بۆ بەستان و دابینکردنی پێوەری زیرەک.
نەخێر، هاوڵاتیان تەنیا بۆ کارەبای نیشتمانی پارە دەدەن و هیچ پارەیەک نابێت بدەن بە مۆلیدەی گەڕەکەکان.
- ئاسانترە بۆ پارەدان دوای بەکارهێنانی کارەبا لەجیاتی پارەدان پێش بەکارهێنان.
- تعریفەی پلەدار کە داڕێژڕاون بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت.
- ئاسانترە بۆ دابینکردنی پاڵپشتی حکومی (داشکاندن) چونکە لە پریپەید هاوڵاتی پارەی داوە پێشوەختە.